رۆژنامه‌نووسێكی یۆنانی: ریفراندۆم ئیرادەی هه‌موو كوردی یه‌كخست
رۆژنامه‌ی (دیوار)ی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئێڤان گێلۆس ئارێتیۆس رۆژنامه‌نووسی یۆنانی و دانیشتووی به‌لجیكا، نووسینێكی له رۆژنامه‌ی (پۆلیتیك)ی به‌لجیكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له جۆش و خرۆشی كورد ده‌كات بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
ئه‌و نووسه‌ره پێیوایه ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو كوردی له هه‌ر 4 پارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش یه‌كخستووه، كوردانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتیش ئیدی ئه‌و بوێرییه‌یان بۆ دروست بووه، كه زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵات قبووڵ نه‌كه‌ن.
نووسه‌ر ده‌نووسێ "له كاتی ده‌نگدان بۆ ریفراندۆم خه‌ڵك به جۆش و خرۆشه‌وه ده‌چوونه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان، ته‌نانه‌ت له كه‌ركووكیش ده‌نگدانه‌كه به‌بێ كێشه به‌ڕێ كرا. كه‌ركووك ئه‌و شاره بوو كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا كێشه‌ی تێبكه‌وێت، به‌ڵام زۆر به هێمنی و به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك خه‌ڵك چوونه سه‌ر سندوقی دانگدان و به به‌ڵێ ده‌نگیان دا".
باس له‌وه‌ش ده‌كات زۆربه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كاتێك ده‌نگیان دا ئه‌و هه‌سته‌یان هه‌بوو، كه ئه‌م رۆژه رۆژێكی مێژووییه بۆ ئه‌وان و هه‌مووشیان هیچ بیرێكیان بۆ لای توندوتیژی نه‌ده‌چوو و ده‌یانه‌وێت به ئاشتیانه له عێراق جیا ببنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا باس له رۆڵی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌و رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌و ریفراندۆمه، هه‌روه‌ها ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه به به‌ڵێ ده‌نگی داوه به‌شێكی زۆری له‌به‌ر بارزانی بووه، ده‌كرێ بڵێین ئه‌و رێژه كهمهیشی به نه‌خێر ده‌نگی داوه هه‌ر به هۆی بارزانییه بووه، كه‌واته بارزانی فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی بووه له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ریفراندۆمه.
نووسه‌ر پێشیوایه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی توركیا و ئێران و عێراق له كورد و ریفراندۆمی كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و فشاره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا بۆ سه‌رنه‌خستنی ریفراندۆم كردیان، هه‌موو كوردی له دنیا یه‌كخست، بوێریشی دایه كوردانی هه‌ر 4 پارچه‌ی كوردستان تا یه‌كده‌نگ بن و له داهاتوو ئه‌وانیش رێگه نه‌ده‌ن ده‌سه‌ڵات هیچ زوڵمێكیان لێ بكات.
به‌لای ئێڤان گێلۆس ئارێتیۆسهوه زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌نكه‌را سزای ئابووری بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه باری ئابووری خۆی له‌وپه‌ڕی خراپییه، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌ی له نێوان هه‌ولێر و ئه‌نكه‌را هه‌بووه رێگری ده‌كات له‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا. به‌ڵام نووسه‌ر پێیشی وایه ره‌نگه له داهاتوو ئه‌نكه‌را كه‌مێك ره‌قتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بكات.
باسنيوز
