زانایاكى دیارى جیهانى ئیسلامى پاڵپشتى له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروباری ئاینى ڕاىگه‌یاند: "ماوه‌ى 24 كاتژمێره له ڕێگاى ئیمێله‌وه په‌یامى بۆ مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانى شیعه و سونه، له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، سعودییه، میسر، ئه‌رده‌ن، نه‌جه‌ف، باشوورى سودان و زۆر وڵاتانى دیكه ناردووه، ئامانج له ناردنى نامه‌كان ئاگادار كردنه‌وه‌ى و به‌ده‌ست هێنانى پشتیوانى ئه‌وانه، له‌سه‌ر فشاره‌كانى ئه‌و سێ وڵاته ئیسلامیه‌ى دراوسێی هه‌رێمى كوردستانه، كه ئه‌یانه‌وێت فشار بخه‌نه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدا ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان موسڵمانین".
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه (د. عه‌لى جفرى) كه یه‌كێكه له زانا دیار و كاریگه‌ره‌كانى ئیسلام له ئیمارات وه‌ڵامى په‌یامه‌كه‌ى داوه‌ته‌وه و پاڵپشتى خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێ: "هه‌ركاتێك ئه‌و 55 وڵاته موسوڵمانه‌ى كه ئێستا له جیهاندا هه‌یه، دوو وڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ی كه ئیسلام یه‌ك ئومه‌ته یه‌كیان گرت، ئه‌وا قه‌ینا با كوردیش داواى ده‌وڵه‌ت نه‌كات، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌ى ئه‌وه‌یان تێدا نییه، بۆیه زۆر ئاساییه كه كوردستانیش ببێته ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ و وڵاتانى موسڵمانیش ببن به 56 وڵات".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى، ڕوونیشى كرده‌وه، كه ئه‌و زانا ئیسلامییه له وه‌ڵامه‌كه‌یدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، كه له محازهرهكانیدا كه له تیڤیه‌كانه‌وه پێشكه‌شى ده‌كات باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و پاڵپشتى خۆی بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌كات، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ڕۆژى چوارشه‌ممه 4/10/2017 هه‌موو نوێنه‌رى ئاینه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف كۆده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان په‌یام بۆ مه‌رجه‌عى خۆیان بنێرن".
باس‌نیوز
