سۆران.. کرێی ھاتوچۆ و دەرماڵەی خوێندن بۆ کچان و کوڕانی شەھیدان خەرج دەکرێت
ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، رایگەیاند: "لەسنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، زیاتر لە 400 قوتابی کوڕ و کچانی شەھیدان، روو لە قوتابخانە ئەھلییەکان و کۆلێژ و پەیمانگەکان دەکەن، وێڕای پیرۆزباییکردن لە قوتابیان و مامۆستایان لە دەسپێکی وەرزی خوێندنی ئەمساڵ، موژدە بە قوتابیانی کوڕ و کچی شەھیدان دەدەین، کە ئەمساڵیش کرێی ھاتوچۆ و دەرماڵەی خوێندنیان بۆ خەرج دەکرێت".
بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە کرێی ھاتوچۆی خوێندنی قوتابیانی شەھیدان، ساڵانە بۆ ئەوانەی ناو شار ھەریەکەو بری 900 ھەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت، ھەروەھا ئەوانەی دەرەوەی شار بری 1 ملیۆن و 800 ھەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت، لەگەڵ کرێی خوێندنی کۆلێژ و پەیمانگەو قوتابخانە ئەھلییەکان.
ئاماژەشی بەوەدا، جگەلەمانەش داشکاندن بۆ خوشک و برای شەھیدان لە قوتابخانەو کۆلێژ و پەیمانگە ئەھلییەکان دەکرێت.
باسنیوز
