فەڕەنسا بە فەرمی بارزانی بانگهێشت دەکات

 فەڕەنسا بە فەرمی بارزانی بانگهێشت دەکات
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا ئاشکرای کرد، حکوومەتی فەڕەنسا بە شێوەیەکی فەرمی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ سەردانیکردنی پاریس بانگهێشت کردووە.

عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، رایگەیاند: ”حکوومەتی فەڕەنسا بەفەرمی بانگهێشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی کردووە“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەگەر هەیە لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا کاتی سەردانەکە دیاری بکرێت. گوتیشی: ”لە هەمان کاتدا بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 5/9/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کاتژمێر 9 چاوی بە سەرۆکی فەرەنسا بکەوێت< ئامانج لە دیدارەکە پرسی داعش و تاوتوێکردنی کاردانەوەکانی دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە کە فەڕەنسا جەخت لەسەر پشتیوانیی ھەردوولا دەکاتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بەردەوامییان ھەبێت".

دۆلەمەری جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکەی بارزانی و عەبادی لەیەک کاتدا نابێت. ڕوونیشی کردەوە: ”کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای فەڕەنسا لەگەڵ بارزانی، لەبارەی هەوڵ و هەنگاوەکانی کوردستان بۆ قۆناغی دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەبێت“.









باسنيوز
Top