سەربەست لەزگین: پێشمەرگە کارتی بەهێزی ئارامیی ناوچەکەیە
سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەبێتە پارێزەری قەوارەی سەربەخۆی کوردستان، بۆ ئەمەش لە ئێستاوە هەوڵەکان بۆ ئەوەی ئەو هێزە ببێتە نێودەوڵەتی بەردەوامن و هەنگاوەکان خێراتر کراون، هێزی نێودەوڵەتی ئێستا مەشق بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن زیاتر لە دوو لیوای پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە مەشقیان پێکراوە و تادێت مەشق بە پێشمەرگە زیاتر دەبێت".
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی: "ڕەنگە لە داهاتوودا هێزی پێشمەرگە ئەرکی زیاتریان پێ بسپێردرێت، بۆیە ئەو سنوورەی ئێستا بەدەست پێشمەرگەوەیە، سنووری خۆیەتی و خاکی کەسی داگیر نەکردووە و بەرگری لە خاکی خۆی دەکات و ئیستاش هاوکاریی باش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا هەیە بۆ ئازادکردنەوەی حەویجە و ناوچەکانی دیکەش ئەو هەماهەنگییانە بەردەوام دەبن".
سەربەست لەزگین لە کۆتاییدا ئەوەشی خستە ڕوو: هاوپەیمانان لە پەیوەندی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بەردەوامن و دەمانەوێت لە داهاتوودا ئەم پەیوەندییانە زیاتر پەرەیان پێ بدرێت، بۆ ئەمەش گفتوگۆ و قسە لەگەل ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کراوە".
باسنيوز
