بینالی یڵدرم: چارەسەر ئەوەیە هەولێر گفتوگۆ قبوڵ بکات، بەغداش مافەکان بدات

 بینالی یڵدرم: چارەسەر ئەوەیە هەولێر گفتوگۆ قبوڵ بکات، بەغداش مافەکان بدات
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان دەڵێت چارەسەر ئەوەیە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

بینالی یڵدرم دەڵێت: " تاکە چارەسەر ئەوەیە هەرێمی کوردی عێراق گفتوگۆ قبوڵ بکات و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکات، بەغداش مافەکانیان بدات".

بڕیارە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پێش سەردانەکەی لە 4-10-2017 دا بۆ تاران لەگەڵ پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی وڵاتەکەی (جەهەپە و مەهەپە) کۆببێتەوە و بۆچوونیان لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان وەربگرێت.


رووداو
Top