وەزیری ئابووریی تورکیا: هیچ بڕیارێک بۆ ڕاگرتنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە
نیھاد زەیبەقچی، وەزیری ئابووریی تورکیا، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (حورییەت)ی تورکی، باسی کاردانەوەکانی وڵاتەکەی بەرامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی کرد.
نیھاد زەیبەقچی رایگەیاندووە، دانانی گەمارۆی ئابووریلەسەر کوردستان بۆ تورکیا ”مەترسیدارە“، بۆیە ئەنقەرە بەردەوام دەبێت لەسەر پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ھەولێر.
وەزیری ئابووریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە کە تاوەکو ئێستا ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا ھیچ بڕیارێکی بۆ راگرتنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان نەداوە.
نیھاد زەیبەقچی بە ئاماژەکردن بەوەی لەکاتی تێکچوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تورکیا و ڕووسیا لە کۆتایی ساڵی 2015، ئەوان پەیوەندییە ئابوورییەکانیشیان تێک دا کە بەمەش ”تورکیا ھەڵەی کرد“ و زیانێکی زۆری بەر کەوت، بەڵام وڵاتەکەی نایەوێ ”ھەمان ھەڵە“ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکاتەوە.
زەیبەقچی ھەروەھا رایگەیاندووە، کە تورکیا ساڵانە بە بری ھەشت تا نۆ ملیار دۆلار بازرگانیی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکات و بەرژەوەندیی تورکیا لەوەدا نییە، ئەو بازرگانییە بووەستێنێت.
باسنيوز
