بارزانی، بۆ کوردانی سوید: ئامادەبوونی رەوەندی کوردی متمانەی زیاترمان بێ دەبەخشێ

 بارزانی، بۆ کوردانی سوید: ئامادەبوونی رەوەندی کوردی متمانەی زیاترمان بێ دەبەخشێ
ئەمڕۆ شەممە، لە وڵاتی سوید، کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆرەوە، سازکرا، گوتاری سەرۆک بارزانی، لە رێگەی نوێنەرەکەیەوە خوێنراوە.

ئەمڕۆ شەممە 16/9/2017 کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کورستان بۆ بشتگیریی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان، وڵاتی سوید ساز کرا، گوتاری مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ریگەی یوسف سماقولی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، خوێندرایەوە.

بارزانی لە گوتارەکەیدا، ئەوەی خستە روو کە گەلی کوردستان بڕیاری داوە بە ئاشتییانە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدا، بۆیە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم بڕیاری گەلی کوردستانە".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش داوە گەلی کوردستان چاوی لە خاکی نییە و بە ھیچ شێوەیەکیش ھەڕەشە نییە بۆ وڵاتان و گەلانی دەوروبەر نییە، بەڵکو لە دەوڵەتی کوردستان گشت پێوەرەکانی سەردەم و پێکەوەژیانی لێبوردەیی دروست دەکەین".

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە گوتارەکەی کەرنەڤاڵی سوید، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە دەوڵەتی کوردستان، دەوڵەتی گشت پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانە و دەوڵەتێکی ئاشتیخواز دەبێـت".

بارزانی، بۆ کوردانی سوید، ئاماژەی بەوەش دا کە دەنگی ئێوە ھەوێنی ژیانێکی سەربەرزانەیە، دەنگی ئێوە دەنگی ئاشتی و پێکەوە ژیانی کوردستان، گوتیشی: "سوپاسی سیویدییەکان دەکەم کە لە تەنگانەدا یارمەتیدەری کوردستان بوونە، ھاوکات ئامادەبوونی رەوەندی کوردی لە سوید متمانەی زیاترمان بێ دەبەخشێ".











باسنيوز
Top