ئەمشەو کارابوونی زانکۆلاین کۆتایی دێت

 ئەمشەو کارابوونی زانکۆلاین کۆتایی دێت
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایدەگەیەنێ کە ئەمشەو کاتژمێر 12:00ی شەو کاتی کارابوونی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی خولی یەکەمی قۆناخی دوانزەی ئامادەیی تەواو دەبێت.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕای گەیاند: "کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو رۆژی شەممە ١٦/٩/٢٠١٧ کاتی کارابوونی زانکۆلاین کۆتایی دێت و چیتر درێژ ناکرێتەوە، بۆیە داوا لەدەرچووانی خولی یەکەمی قۆناخی 12ی ئامادەیی دەکەین لەم چەند کاتژمێرەی ماوە پەلە بکەن لە داواکاری پێشکەش کردن لەڕێگەی زانکۆلاین".

گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوەشی خستە روو کە ھەرکاتێک ئەنجامەکانی خولی دووەمی قۆناخی 12ی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بگات بە وەزارەتەکەمان، کاتی کارابوونی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی خولی دووەم رادەگەیەنرێت".










باسنيوز
Top