ئەمشەو کارابوونی زانکۆلاین کۆتایی دێت
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕای گەیاند: "کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو رۆژی شەممە ١٦/٩/٢٠١٧ کاتی کارابوونی زانکۆلاین کۆتایی دێت و چیتر درێژ ناکرێتەوە، بۆیە داوا لەدەرچووانی خولی یەکەمی قۆناخی 12ی ئامادەیی دەکەین لەم چەند کاتژمێرەی ماوە پەلە بکەن لە داواکاری پێشکەش کردن لەڕێگەی زانکۆلاین".
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوەشی خستە روو کە ھەرکاتێک ئەنجامەکانی خولی دووەمی قۆناخی 12ی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بگات بە وەزارەتەکەمان، کاتی کارابوونی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی خولی دووەم رادەگەیەنرێت".
باسنيوز
