حەیدەر شەشۆ ناوی پارتەکەی وەک قەوارەیەکی سیاسی تۆمار دەکات
بەپێی زانیارییەكان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دەستی کەوتووە، ڕۆژی پێنجشەممە 14/9/2017، کەسێک بە نوێنەرایەتیی حەیدەر شەشۆ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئێزیدخان، سەردانی کۆمسیۆنی کردووە و ناوی پارتەکەی وەک قەوارەیەکی سیاسی تۆمار کردووە.
هەمان ڕۆژ نوێنەرەکە ئامادەیی نیشان داوە بۆ پێدانی ئەو پێشینە پارەیی کۆمسیۆن لە ھەر قەوارەیەک داوای دەکات وەک گەرەنتی.
پاش ئەوەی حەیدەر شەشۆ دەست لەکار کێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتیی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند، پارتێکی نوێی بەناوی پارتی دیموکراتی ئێزیدخان دامەزراند.
باسنیوز
