خاتوون ئەمەل سەرۆكی گروپی ئاگرین بۆ گوڵان

خاتوون ئەمەل سەرۆكی گروپی ئاگرین بۆ گوڵان
دوای ئەوەی ئەمرۆ هەینی ئاهەنگی كەرنەڤاڵی پشتگیری كردن لە سەربەخۆیی كوردستان لە ناحیەی كەسنەزان بەرێوەچوو كە تیایدا چەند گروپێك بەشداریان تێیدا كرد.

یەكێك لەو گروپانەش، گروپی ئاگرین_بوو كە سەرۆكی گروپەكەش ئافرەتێكی بەرێز خاتووون ئەمەل بوو كە چەند لێدوانێكی بۆ گوڵان دا.

خاتوون ئەمەل: ئێمە وەكو گروپی ئاگرین و بە تایبەتی ئافرەتان پشتگیری خۆمان بۆ ریفراندەمی سەربەخۆیی كوردستان دووپات دەكەینەوە وە پشتگیری لە هەر كارو چاڵاكیەكی لەم جۆرەیە دەكەین.

خاتوون ئەمەل گووتیشی: داوا لە هەموو هاوڵاتیانی كوردستان دەكەین بە تایبەتیش ئافرەتان كە دەنگ بە بەڵێی سەربەخۆیی كوردستان بدەن چونكە بە هەزارەها دایكە شەهید چ لە رابردوو و چ لە ئێستادا چاوەرێی ئەم رۆژە مێژووییە دەكەن كە رۆلەكانیان بۆ پاراستن و سەربەخۆیی كوردستان گیانیان سپارد و شەهید بوون.

محمد سلێمان
Top