سەركردەیەكی یەكگرتوو: مەكگۆرگ دەیەوێ درز و جیاكاری بخاتە نێو لایەنەكانی كوردستان
د. موسەنا ئەمین سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا ئاماژە بە لێدوانەكەی برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش دەدات، كە لەسەر دواخستنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بە جیا باسی لە هەڵوێستی هەولێر و سلێمانی كردبوو، رایگەیاند "وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ مه‌كگۆرگ، پێی ده‌ڵێم هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى درز له نێوان هه‌ولێر و سلێمانیدا، هیچ سوودێك به تۆ ناگه‌یه‌نێ".
د. موسه‌نا دەشڵێ "هه‌ر سیاسییه‌ك، یان نوێنه‌رێكى وڵاتان وتارێكى هاوشێوه‌ى مه‌كگۆرگ پێشكه‌ش بكات، بێگومان ئه‌جێندایه‌كى خۆی هه‌یه و ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان فه‌رزى بكات، ئه‌وه‌ش به دروستكردنى جیاكاری ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى درزێك بدۆزێته‌وه و ئه‌و ئه‌جێندایه‌ى كه هه‌یه‌تى فه‌رزى بكات، چونكه ئه‌گه‌ر به یه‌كگرتوویى باسى لایه‌نه‌كان بكات، ئه‌وكاته جێگایه‌ك نامێنێته‌وه كه په‌یامه‌كه‌ى خۆی تێدا دابنێت".
سه‌رۆكى فراكسیۆرنى یه‌كگرتوو ئاماژە بەوەش دەدات "ئه‌و خیتامهى ئه‌و له ڕووى زمانى سیاسییه‌وه ئێمه به باشى لێی تێده‌گه‌ین، به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى درز له نێوان سلێمانى و هه‌ولێردا كارێكى هه‌ڵه‌یه و سوود به مه‌كگۆرگ و ئه‌و كه‌سانه‌ش ناگه‌یه‌نێ كه نوێنه‌رى ده‌ره‌وه‌ن، یان عه‌ره‌به‌كان و ئه‌و پێكهاتانه‌ى كه هاوبه‌شمانن له عێراقدا".
ڕوونیشى كرده‌وه كه پرسی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان پرسی نه ناوچه‌یه‌كه، نه لایه‌نێكى دیاریكراوه، به‌ڵكو هه‌ڵوێستى نه‌ته‌وه‌یه‌كه، چونكه هیچ لایه‌نێكى سیاسیی ته‌نانه‌ت به گۆڕان و كۆمه‌ڵیشه‌وه، تا ئێستە نه‌یانگوتووه (نه‌خێر) بۆ ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
bas news-
