پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئهیلوول: بڕنهوهكانمان بۆ پاراستنی كۆماری كوردستان به‌كار دێنینه‌وه
كاتێ ده‌رباره‌ی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئهیلوول ده‌دوێنی، خه‌نده و پێكه‌نین و خۆشی به دهموچاویانهوهیه، (غهفورئهحمهد) یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زنه و، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: "زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ ده‌بینم به‌ری ڕه‌نجی خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تیم، ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیییه له‌دایك ده‌بێت، بۆیه ئێسته‌ش به‌م ته‌مه‌نه‌مه‌وه ئاماده‌م بڕۆمه كۆتاییی سنووری خاكی كوردستان بۆ پاراستنی بست به بستی ئه‌م خاكه."
(ئه‌حمه‌د) ده‌ڵێ: "هێشتا چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیی شۆڕشی ئه‌یلوولم ماوه، له ئێسته‌شدا سێ كوڕم پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م كوردستانه‌ن، بۆیه ئومێد ده‌كه‌م خوای گه‌وره ته‌مه‌نم پێببه‌خشێت و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به چاوه‌كانی خۆم ببینم.''
ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه كه له ڕۆژانی پێشمه‌رگایه‌تیدا به دیداری سه‌رۆك و باوكی نه‌ته‌وه‌ی كورد(مسته‌فا بارزانی) شاد بووه، گه‌لی كوردیش قوربانی زۆرمان داوه ماڵوێرانیی زۆرمان به‌سه‌ردا هاتوه به‌ڵام هه‌رگیز له مافی سه‌ربه‌خۆی پاشه‌كشێمان نه‌كردوه چۆكمان بۆ دووژمن دانه‌داوه،بۆیه داوا له ته‌واوی كوردستانیان ده‌كه‌م،به‌ری خه‌باتی شۆڕشه‌كان كه ڕێفراندۆمه ڕۆژی 25ـی ئه‌یلول بڕۆنه سهرسندووقهكانی ده‌نگدان و ده‌نگ به (به‌ڵێ) بده‌ن."
شۆڕشی ئهیلوول مه‌زن یه‌كه‌م شۆڕشی كورد بو كه سه‌ره‌تاسه‌ری كوردستانی گرته‌وه هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی له ده‌وری خۆی كۆ كرده‌وه به ڕێبه‌رایه‌تیی سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یی(مسته‌فا بارزانیی نه‌مر).
(ئه‌مین ئه‌حمه‌د) پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ی شۆڕشی ئه‌یلووله و ده‌ڵێت، هه‌ستی سه‌ركه‌وتن له‌م هه‌نگاوانه‌ی (سه‌رۆك بارزانی)دا ده‌بینێ، بۆیه داوا له كوڕ و كچانی ئه‌م وڵاته ده‌كات پشتیوانی بكه‌ن و گوتی ''ئێمه به گه‌نجی شۆڕشمان كرد و تا ئێره هێنامان، ئێسته شۆڕشی سه‌ربه‌خۆیی هاتووه‌ته پێشه‌وه، ده‌بێت لاوانی ئه‌م وڵاته هه‌ست به به‌رپرسیاری بكه‌ن، شان بده‌نه به‌ر قورساییه‌كانی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، چونكه ئامانجی سه‌د ساڵی گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه‌تا به‌رهه‌مه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆییه.''
(ئه‌مین ئه‌حمه‌د) گوتیشی: "ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئهیلوول، ناخۆشیی زۆرمان بینیوه، تاوه‌كو ئه‌م شۆڕشه‌مان سه‌رخست، ده‌ستمان پێوه كرد و شۆڕشمان بۆ ئه‌وه بوو چۆك به حكوومه‌تی عێراق دابده‌ین، ئه‌وه‌بوو مه‌جبوور بوو داوای ڕێككه‌وتن له سه‌ركردایه‌تیی شۆڕش بكات به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌رحوم(سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی) بكات و یانزه‌ی ئازاری لێكهوتهوه، سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌ری ڕه‌نجی شۆڕشی ئه‌یلووله."
لای خۆیه‌وه (عه‌بدلقادر محه‌ممه‌د) پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن گوتی: "ئه‌مڕۆ كه ده‌بینم گه‌له‌كه‌مان ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، زۆر سه‌رم به‌رزه كه پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشێك بووم به‌رهه‌مه‌كه‌ی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه، بۆیه وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی شۆڕشی ئهیلوول كه خه‌باتم كردووه بۆ سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، داوا له تاك به تاكی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م، ڕۆژی 25ـی ئهیلوول بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به ڕێفراندۆم بده‌ن به(به‌ڵێ)."
ئه‌و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول ده‌شڵێ: "سه‌ربه‌رزم له شۆڕشێكدا بوومه‌ته پێشمه‌رگه و چه‌كم كردووه‌ته شان و خه‌باتم كردووه كه مانگی ئهیلوول بووه، ئێستایش له مانگی ئه‌یلوولی 2017دا و له خه‌باتێكی مه‌ده‌نیدا ده‌ڕۆمه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌و ئامانجه ده‌ده‌م، كه ئه‌وكات بۆی تێكۆشاوم كه سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاریی كوردستانه."
kdp-
