د.خۆشه‌وى مه‌لائیبراهیم: رووسیاییهكان به ئاشكرا پشتگری له سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ده‌كه‌ن
(د.خۆشه‌وى مه‌لائیبراهیم) نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له رووسیا، به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند، گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر پێویستیى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم و مافى سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له لایه‌ن یه‌كێتیی لاوانى پارتى یه‌كگرتووى رووسیا ئه‌نجام درابوو، به گشتى به‌شداربووان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا بوون.
وه‌ك نوێنه‌ره‌كه‌ی پارتی له مۆسكۆ گوتی ''گرینگیى ئه‌و پانێله له‌وه‌دابوو كه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به ده‌ستپێشخه‌رى و هه‌وڵی خودى یه‌كێتیى لاوانى یه‌كگرتووى رووسیا ئه‌نجام درا و من وه‌ك نوێنه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له رووسیا و توێژه‌ر (ئیقبال دورێ) وه‌كو میوان بانگیشت كرابووین.
گرینگیێكى تر له‌وه‌دایه، كه لایه‌نه‌كانى فه‌رمیی رووسیا به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ پشتگریى له سه‌ربه‌خۆییى كوردستان ده‌كه‌ن و، یه‌كێتیى لاوانى یه‌كگرتووى رووسیایش نوێنه‌رایه‌تیى زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى لاوانى رووسیا ده‌كات و، خاوه‌ن ده‌نگ و كاریگه‌ریێكى تایبه‌ته."
پانێڵه‌كه به به‌شداریى خوێندكارانى زانكۆكانى بهناووبانگهكانى رووسیا بووه، وه‌كو زانكۆى حكوومه‌تى مۆسكۆ، زانكۆى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێونه‌ته‌وه‌یى و ئابوورى و سیاسى و ئاكادیمیاى دیپلۆماتى و، هه‌روه‌ها چه‌ندان نوێنه‌رى یه‌كێتیى لاوانى جیهانى كه بۆ به‌شدارى له فێستیڤاڵى خوێندكارانى جیهان هاتوونه‌ته مۆسكۆ، هه‌روه‌ها نوێنه‌رى چه‌ند میدیاى رووسیایش تێیدا به‌شدار بوون. هه‌روه‌ها پارتى یه‌كگرتووى رووسیا پارتێكى ده‌سه‌ڵاتدارى رووسیه كه سه‌رۆككۆمارى رووسیا (ڤلادیمیر پووتین) و سه‌رۆكوه‌زیرانى رووسیا (دیمیترى میدڤێدڤ) و هه‌روه‌ها گه‌وره‌به‌رپرسانى رووسیایش له‌و پارته‌دا ئه‌ندامن و له ههلبژاردنهكانى په‌رله‌مانیدا نزیكه‌ى 80% ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هینابوو.
kdp-
