حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى لادانى پارێزگارى كه‌ركوك قبوڵ ناكات
بڕیارى نابه‌رپرسانه‌ى په‌رله‌مانى عیراق به لادانى به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ى، لاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مایه قبووڵكردن نییه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له هاوكارى و پشتگیریكردنى به‌ڕێز پارێزگارى كه‌ركووك كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاوه هه‌ڵبژێردراوه به‌رده‌وام ده‌بین و وه‌ك پارێزگارى شه‌رعیى كه‌ركووك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین.
به‌ڕێز پارێزگار كه له به‌ڕێوه‌بردن و پێشخستن و دابینكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى و پته‌وكردنى پێكه‌وژیان و ئاشتهوییى نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كه‌ركووكدا ڕۆڵێكى دیار و به‌رچاوى هه‌یه و پارێزگارى له مافه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان كردووه، ده‌بووایه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانى دیكه‌ى عیراقه‌وه ده‌ستخۆشى و پشتگیرى لێ بكرێت، نه‌ك بڕیارى لادان و دوورخستنه‌وه‌ى بدرێت.
له كاتێكدا عیراق به دۆخێكى ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، له جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بدات گرژییه‌كان خاو بكاته‌وه، كه‌چى به بڕیارێكى ئاوا، ناكۆكییه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه. ئه‌م بڕیاره‌ى په‌رله‌مانى عیراق كه هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێنێته‌وه، نیشانده‌رى ئه‌و ڕاستییه‌یه كه له عیراق لۆژیكى هێزى زۆرینه كۆتایى نه‌هاتووه و پێناچێت كۆتایى بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه ترس و نیگه‌رانییه‌كانى گه‌لى كوردستان له جێى خۆیدان و مافى ڕه‌واى خۆیه‌تى بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆى بدات.
حكومەتى هه‌رێمى كوردستان
15/9/2017
