سه‌رۆك بارزانی: گه‌لی كوردستان بڕیار ده‌دات و حیساب بۆ قسه‌ی كه‌س ناكه‌ین
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی بۆ پشتگیریی له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له شارۆچكه‌ی ئامێدی بوو.
(سه‌رۆك بارزانی) گوتی، "هیچ وڵاتێك سه‌ربه‌خۆییمان به دیاری بۆ ناهێنێ، پێویسته خۆمان داوای مافی خۆمان بكه‌ین."
دوێنێ (پێنجشه‌م)، نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا كۆ بوونه‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی گفتوگۆكانیش، ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان بوو.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، شاندی ئه‌و وڵاتانه پرۆژه‌یه‌كیان له بریتی ریفراندۆم به (سه‌رۆك بارزانی) داوه.
(سه‌رۆك بارزانی) ده‌ڵێ، "تا ئه‌مرۆیش ئه‌و لایه‌نانه هیچ به‌دیلێكیان له بری ریفراندۆم نییه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ریفراندۆم دوا نا‌خرێت. ئه‌وه خه‌ڵكی كوردستانه شه‌رعیه‌ت به ریفراندۆم ده‌دات نه‌ك وڵاتانی دیكه. ئێمه چاوه‌ڕێ بووین له‌بری ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی كورد داویه‌تی و ئه‌فسانه‌ی داعش‌یش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه كۆتایی پێهات، هه‌موو مافێك به كورد ره‌وا ببینن. ئه‌وان باس له مافی مرۆڤ و مافی گه‌لان و دیموكراسی ده‌كه‌ن، بۆیه كورد حیساب بۆ رای هیچ لایه‌نێك ناكات".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به پێشێلكردنی هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی عێراقی نوێی له‌سه‌ر دامه‌زرا، روو له به‌غدا گوتی، "ئێستایش په‌رله‌مانێك كه به زۆرینه‌ی سیاسی به‌ڕێوه ده‌بردرێت، هه‌موو یاسایه‌ك دژ به كورد ده‌رده‌كات، بۆیه ئێمه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه بڕیاره‌كانی ئێوه ناگاته كوردستان و خۆتان ماندوو مه‌كه‌ن".
kdp-
