په‌رله‌مان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم له 25ی9دا ڕاسپارد
له به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، كه به به‌شداریی 73 په‌رله‌مانتاری فڕاكسیۆنی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان و، به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان (د. جه‌عفه‌ر ئێمینكی) به‌ڕێوه ده‌برێت.
(ئێمنكی) گوتی، به‌گوێره‌ی مادده‌ی شه‌شی پێڕۆی ناوخۆ ساز دراوه، بۆیه ده‌بێ بۆ به‌یاسییبوون، په‌رله‌مانتار (بێگه‌رد تاڵه‌بانی) له فراكسیۆنی یه‌كێتی پێشنیاز كرا بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان و، به تێكڕای ده‌نگ په‌سند كرا.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان گوتی كه، هیوا وابوو به ئاماده‌بوونی تێكڕای فڕاكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك و سكرتێر، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌مان ساز دا.
ئه‌و گوتی، گرینگ‌ترین بابه‌تی ئه‌مڕۆی دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان، بابه‌تی بڕیاردانه له ڕێفراندۆم و مافی چاره‌نووس.
پاش گفتوگۆ و ده‌ربڕینی رای فڕاكسیۆنه‌كانی به‌شدار له‌م كۆبوونه‌وه نائاساییه‌دا، كه تێكرایان كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیان له وا دۆخێكی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازدا به گرینگ زانی، دواتر به زۆرینه‌ی ده‌نگ، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، بۆ ئه‌نجامدانی ڕێفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له 25ی921 راسپارد.
kdp-
