ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لۆگۆی بانگەشەی دەنگی (بەڵی)ی پەسەند کرد

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لۆگۆی بانگەشەی دەنگی (بەڵی)ی پەسەند کرد
ئەمڕۆ ھەینی، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەرەبەخۆیی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ ھەینی 15/9/2017 راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە، تێدا ھاتووە کە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، لۆگۆی تایبەتیی ھەڵمەتی بانگەشە بۆ ڕیفراندۆمیان پەسەند کردووە.

ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، ئەوەشی خستوەتەڕوو کە ئەم لۆگۆیە، لۆگۆی فەرمیی ھەڵمەتی بانگەشەی دەنگی بەڵێی ڕیفراندۆمە و داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ھەموو پارتە سیاسییەکان و دەزگا و ڕێکخراوەکانی بەشدار لە ھەڵمەتی بانگەشە دەکەین کە پابەندی ئەم لۆگۆیە بن.














باسنیوز
Top