خورماتوو.. بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە سێ ھاووڵاتی بوونە قوربانی

 خورماتوو.. بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە سێ ھاووڵاتی بوونە قوربانی
بەیانی ئەمڕۆ ھەینی، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە شارۆچکەی خورماتوو، بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە سێ ھاووڵاتی بەھۆی دەستڕێژی گوللە، بریندار بوون.

محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ ھەینی 15/9/2017 کاتژمێر 9:00 بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دەستڕێژی گوللە لە ھاووڵاتییە بەناوی عەدنان عەبدولڵا نسەیف، دانشتووی گوندی خاسە دارلی کرا و بریندار کرا".

بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستە روو کە کەسی تەقەکەر، نەناسراوەتەوە، بەھۆی ئەم تەقانە، جگە لەو ھاووڵاتییەی بریندار بووە، دوو کەسی دیکەش بەھۆی دەستڕێژییەکەوە بریندار بوون کە لە شوێنی رووداوەکە بوون و لە کارگەی بەفری خورماتوو کاریان دەکرد.

گوتیشی: "دوو ھاووڵاتییەکەی دیکە بران و ئەم رووداوە لە نزیک کارگەی بەفری خورماتوو بووە لەسەر شەقامی گشتیی کەرکووک -خورماتوو لە نێو سەنتەری شارۆچکەکەدا".








باسنیوز
Top