کونسوڵی پێشووی فەرەنسا پەیامێک ئاراستەی سەرکردە کوردەکان دەکات

 کونسوڵی پێشووی فەرەنسا پەیامێک ئاراستەی سەرکردە کوردەکان دەکات
کونسوڵی پێشووی فەڕەنسا لە کوردستان، لە بارەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانەوە، پەیامێک ئاڕاستەی سەرکردە کوردەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات.

تیسۆت فیدریک، کونسوڵی گشتی پێشووی فەڕەنسا لە ھەولێر، ئەمشەو لە دوو پۆستی جیاوازدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) پەیامێکی ئاراستەی سەرکردەکانی ھەرێمی کوردستان کرد.

لە پەیامەکەیدا، کونسوڵی پێشووی فەڕەنسا، نووسیوویەتی “ھاوڕێ کوردەکانم، ھەرگیز ئەو شمشیرە لەبیر مەکەن کە کسینجەر ساڵی ١٩٧٥ لە دواوە لە ئێوەی دا".

ئەو پەیامەی تیسۆت فریدریک دوای ئەوەھات کە دوێنێ پێنجشەممە 14/9/2017 ھەریەکە لە شاندی ھاوپەیمانان، برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا، یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، فرانک بەیکر، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەریان، بەمەبەستی خستنەڕووی بەدیلێک لەجێگای ریفراندۆم، لەشاری دھۆک لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.











باسنيوز
Top