جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه: داوا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه بوودجه میحوه‌ره‌كان خه‌رج بكات
لیوا (قاره‌مان شێخ كه‌مال)، جێگرى سوپاسالارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ڕاگه‌یاند: "پێش هاتنى قه‌یرانى دارایی بوودجه‌ى (ئۆپه‌راسیۆن) بۆ میجوه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان دابینكرابوو، به‌وه‌ش پێداویستى هه‌موو میحوه‌ره‌كانى پێ دابین ده‌كرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دروستبوونى قه‌یرانى دارایی ئه‌و بوودجه‌یه بڕا، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌موو میحوه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه دروست كردووه".
جێگرى سوپاسالارى پێشمه‌رگه، ده‌شڵێت: "چه‌ندین جار وه‌زیرى پێشمه‌رگه داواى له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله نوێ ئه‌و بوودجه‌یه دابین بكه‌نه‌وه و به‌رده‌وامى پێ بده‌ن، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامیك له حكوومه‌ته‌وه وه‌رنه‌گیراوه".
ڕوونیشى كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له ئاستى كه‌موو كوڕیه‌كاندا بێده‌نگ نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه بوودجه‌یه‌ى كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ته‌رخان كرابوو ئه‌ویش ته‌واو بووه، به‌ڵام نازانرێت ئایا ئه‌مریكا ڕێككه‌وتنى نوێمان له‌گه‌ڵ ده‌كاته‌وه بۆ دابینكردنى ئه‌و هاوكارییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئومێد ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا پێدانى ئه‌و بوودجه‌یه له داهاتوودا نوێ بكاته‌وه.
bas news-
