دەقی وتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی لە زاخۆ

دەقی وتاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی لە زاخۆ

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ھاتووەتە سەر ھێڵ، جەختیشی لەوە کردەوە کە بەبێ بوونی بەدیلێکی باشتر لە ڕیفراندۆم، ڕیفراندۆم دوا ناخرێت.



مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە میانەی کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کە ئێستا لە شاری زاخۆ بەڕێوە دەچێت، ئاماژەی بە ھۆکارەکانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم کرد و دواتر جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا عێراق ھەوڵدەدات بە ناوی زۆرینەی سیاسییەوە، زوڵمێکی دیکە لە گەلی کوردستان بکات.



ھاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/9/2017، شاندێکی ھاوپەیمانان سەردانیان کردووە و گفتوگۆی چڕ و پڕیان لەبارەی ڕیفراندۆم کردووە. گوتیشی: ”ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ھاتووەتە سەر ھێڵ“. دووپاتیشی کردەوە کە بەبێ بەدیلێکی باشتر لە ڕیفراندۆم، ئەوا ڕیفراندۆم دوا ناخرێت.
bas news-
Top