مشعان جبوورى به‌رگرى له هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى كه‌ركووك ده‌كات
مشعان جبوورى، په‌رله‌مانتارى ناسراوى عه‌ره‌ب، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارى په‌رله‌مان بۆ لادانى پاریزگارى كه‌ركووك له پۆسته‌كه‌ى، په‌له‌ى تێدا كرا و بڕیاره‌كه‌ش له كاتێكى نه‌گونجاودا بوو. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، به‌شێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى ده‌نگیان به بریاره‌كه دا، بیریان چووه‌ته‌وه كه له‌كاتى داعش، هه‌رێمى كوردستان ئامێزى بۆ كه‌سوكار ئه‌وان و ده‌نگده‌رانیان كرده‌وه.
مشعان جبوورى، په‌رله‌مانتارى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ڕای گه‌یاند: "سه‌ربارى ناكۆكییه‌كانم له‌گه‌ڵ پارێزگارى كه‌ركووك، پێموایه بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مان بۆ لادانى له پۆسته‌كه‌ى، په‌له‌ى تێدا كرا و له‌كاتێكى نه‌گونجاودا بوو".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه په‌رله‌مان به‌ده‌نگ داواى هاوڕێیانمان له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه‌وه نه‌چوو، كه داواى دواخستنى ده‌نگدانیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه كرد و به‌ڵێنیشاندا پێشنیازى گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه بخه‌نه‌ڕوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه بڕیاره‌كه ده‌سه‌ڵاتدارانى فیدڕاڵى له‌به‌رده‌م دوو ڕێگادا داناوه و سێیه‌مى نییه: "یان جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه به به‌كارهێنانى هێز، ئه‌مه‌ش ماناى جه‌نگیكى نوێیه كه كه‌س رزگارى نابێت لێی و كه‌سیش سه‌ركه‌وتوو نابێت، یان بێده‌نگ بوون، ئه‌وه‌ش هه‌ندێك واى ده‌بینن كه بڕیاره‌كانى په‌رله‌مان بێبه‌هان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ژماره‌یه‌ك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌كه دا، بیریان چووه‌ته‌وه، له‌دواى ئه‌وه‌ى داعش ناوچه‌كانیانى داگیر كرد، هه‌رێمى كوردستان ئامێزى بۆ كه‌سوكار و ده‌نگده‌رانیان كرده‌وه، له‌كاتێكدا پایته‌خت ده‌رگاكانى به‌ڕوویاندا داخست و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌یان نه‌كرد.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، بڕیاری لادانی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووکیان درا.
bas news-
