. لە خورماڵ کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی به‌ڕێوه‌چوو
ئارام سادق ، سەرپەرشتیاری هەڵەبجەی گروپی خۆبەخشی هەڵۆکان، ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ کەرنەڤاڵێکی جەماوەریمان بۆ پشتگیری‌کردن لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمى کوردستان، سازكرد".
گوتیشی: "لە کەرنەڤاڵەکەدا چین و توێژەکانی سنووری دەڤەری هەورامان و هەڵەبجە بەشداربوون، كه جگە لە خوێندنەوەی چەند وتارێک لە کەرنەڤاڵەکە چەندین گۆرانی و هەڵپەڕکێ پێشکەش کران".
به‌ئەرکی هەمووانى زانى پشتیوانی له ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمى کوردستان بکەن: "چونکە دەمێکە ئێمە چاوەڕێی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان دەکەین و ئه‌مڕۆش له‌سایه‌ى سه‌ركردایه‌تى حه‌كیمانه‌ى كورد و هێ.ى پێشمه‌رگه، ئه‌و هه‌له هاتووه‌ته پێش".
bas news-
