برێت مەکگۆرک: چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستانین
مه‌كگۆرك ڕایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ریه‌ك له نوێنەری سکرتێری گشتیی UN و باڵیۆزانی ئەمەریکا و بریتانیا لەعێراقیش ئاماده‌ی بوونه گرنگ و باش و به‌رهه‌مدار بووه.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان به‌دیلێكیان پێشكه‌ش به بارزانی و به‌رپرسانی كوردی ئاماده‌بوو له كۆبوونه‌وه‌كه كردووه و ئێستا چاوه‌ڕوانی گفتوگۆی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كوردستانن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه.
ڕوونیشیكرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه كه ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ كاتێكی دیكه دوابخرێت و سه‌باره‌ت به ورده‌كاریی ئه‌و به‌دیله‌ی كه پێشكه‌شیان كردووه برێت مه‌كگۆرك ئاماده نه‌بووه زانیاری زیاتر بخاته ڕوو.
bas news-
