بارزانی قەڵەمەکەی خۆی پێشکەش بە نەوەی پێشمەرگەیەک دەکات

بارزانی قەڵەمەکەی خۆی پێشکەش بە نەوەی پێشمەرگەیەک دەکات
لە میانی کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی لە شاری زاخۆ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان قەڵەمەکەی خۆی پێشکەش بە نەوەی پێشمەرگەیەکی شۆڕشی ئەیلوول کرد.



بەپێی ئەو وێنە و زانیارییانەی دەست کەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/9/2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کە لە شاری زاخۆ بەڕێوە چوو، قەڵەمە تایبەتەکەی خۆی پێشکەش بە منداڵێک کردووە.



ئەو منداڵە نەوەی حەمید شەریفە کە پێشمەرگەیەکی دێرینی شۆڕشی ئەیلوولە و خاوەنی میدالیای بارزانییە و کوڕێکی حەمید شەریف کە دەکاتە مامی منداڵەکە، بە ناوی(هاوار حەمید شەریف)، پلەی (ڕائید ڕوکن) بووە لە ڕیزی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا شەهید بووە.
bas news-
Top