بارزانی بۆ مه‌كگۆرك و هاوه‌ڵه‌كانی: جارێكی دیكه گفتوگۆ له‌سه‌ر فیدراڵیەت و پۆستی بەغدا ناكه‌ین و ئێمه سه‌ربه‌خۆییمان ده‌وێ
هێمن هه‌ورامی، به‌رپرسی كاروباری سیاسی و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌كته‌بی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌شێك له‌و قسانه‌ی بارزانی ئاشكرا كردووه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به شاندی باڵای ئەمه‌ریکا و بەریتانیا و نەتەوە یەکگرتووەکانی گوتووه.
به پێی گوته‌ی هه‌ورامی كه یه‌كێك بووه له ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه ، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به شانده‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه: "ئێمە سەربەخۆییمان دەوێت و جارێکی دیکە فیدراڵیەت و پۆستی بەغدا و بابەتی دیکە گفتووگۆی لەسەر ناکەین".
بارزانی به شانده باڵاكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕیتانیای گوتووه: "ڕیفراندۆم وەسیلەیە بۆ سەربەخۆیی، ئەگەر بەدیلی زامنتر هەیە بۆ ریفراندۆم تا سەربەخۆیی پێبەدیبهینین، ئەوا سەرکردایەتیی سیاسی ئێمە بڕیاری لێدەدات چونکە ڕیفراندۆم تەنیا بۆ ریفراندۆم نیە، ئەگەر رێگەی زامنتر و بەدیلی زامنتر هەیە پێی بگەینە سەربەخۆیی لەبەرچاوی دەگرین، ئەگەر نا ریفراندۆم لە کاتی خۆی ئەنجام دەدرێ و چی دەبێت با ببێت".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ریه‌ك له نوێنەری سکرتێری گشتیی UN و باڵیۆزانی ئەمەریکا و بریتانیا لەعێراقیش ئاماده‌ی بوونه گرنگ و باش و به‌رهه‌مدار بووه.
bas news-
