نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوو ده‌كه‌ن

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوو ده‌كه‌ن
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٤/٩/٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له (فرانك بێكه‌ر) باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له دیدارێكدا هه‌ردوولا تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر دۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و پرسی ڕیفراندۆم خسته ڕوو.

له ته‌ورێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا و قۆناغی دوای داعش و دۆخی ناوچه ڕزگاركراوه‌كانی عیراق له ده‌ستی تیرۆر، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، دووپات كرده‌وه.

گفتوگۆكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو و له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌خیان له پێویستی به‌رده‌وامیی دیالۆگ و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان، كرده‌وه‌.
kdp-
Top