هەورامییەکان بۆ سەربەخۆیی ئاهەنگ دەگێڕن
(یونس نادر) به‌رپرسی ناوچه‌ی هه‌ورامانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ وه‌ك ناوچه‌ی هه‌ورامانی پارتی، به هاوكاریی گرووپی خۆبه‌خشی هه‌ڵۆكان، توانیمان كه‌رنه‌ڤاڵێكی شایسته بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام بده‌ین. سوپاس بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌ورامان، كه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو لە كهرنهڤاڵهكەدا ئاماده بوون.''
(نادر) گوتیشی: ''هه‌ورامان له ته‌واوی شۆڕشه‌كانی كوردستاندا ده‌وری خۆی هه‌بووه، له ڕۆژی 25ی ئه‌یلوولدا زیاتر له 80%ی جه‌ماوه‌ر به به‌ڵێ ده‌نگ به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن و، دیسان شانازییەكی گه‌وره به هه‌ورامان ده‌بڕێت، كه ده‌وری سه‌ره‌كییان ده‌بێت له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ.''
(ئارام سادق)، سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی خۆبه‌خشی هه‌ڵۆكان له هه‌ڵه‌بجه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''وه‌ك گرووپی هه‌ڵۆكان، یه‌كه‌م چالاكیمان له ناحیه‌ی خورماڵ بوو، کە به هاوكاریی ناوچه‌ی هه‌ورامانی پارتی توانیمان كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ین، كه گه‌نجانێكی زۆر به‌شدارییان تێدا كرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ربڕی.''
(سادق)گوتی: ''وه‌ك گرووپی خۆبه‌خشی هه‌ڵۆكان لقی هه‌ڵه‌بجه له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه، له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ماوه بۆ ده‌نگدانی سه‌ربه‌خۆیی، چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه ئه‌نجام بده‌ین.''
له ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بۆ پشتیوانی و سه‌رخستنی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، هاووڵاتییان ئاهەنگ و كه‌رنه‌ڤاڵ ڕێك ده‌خه‌ن.
(كاروان عه‌لی)، گه‌نجێكی ئاماده‌بووی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه، گوتی: ''به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ به‌شداریم كرد له كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ربه‌خۆییدا له ناحیه‌ی خورماڵ و زۆر خۆشحاڵم كوردستان نزیك ده‌بێته‌وه له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان و ڕه‌نج و پێشمه‌رگایه‌تیی باوكم، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه، بۆیه ئاماده‌م بە هه‌موو جۆرێك قوربانی بده‌م بۆ سه‌رخستنی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان و پاراستنی ده‌وڵه‌تی كوردستان.''
(نه‌خشین حەمه‌ڕه‌شید)، کە برایەکی شەهیدبووە، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''وه‌ك خوشكه شه‌هیدێك، زۆر به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له سه‌ربه‌خۆیی و ڕێفراندۆم ده‌كه‌م، ئه‌مڕۆش له‌م كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا ئاماده بووم، تاوه‌كو دووپاتی بكه‌مه‌وه ئاماده‌ین به خوێن كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كانی بپارێزین.''
(نه‌خشین حمه ڕه‌شید) گوتیشی: ''سه‌ربه‌خۆییی كوردستان به‌رهه‌می خوێنی شههیدهكانمانە و ڕۆژی 25ی ئهیلوول ده‌ڕۆم و به خوێن ده‌نگ به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌م و، به برا شه‌هیده‌كه‌م ده‌ڵێم، بنوو، ئه‌وه خوێنی تۆ بووه هۆكاری سه‌ربه‌خۆییی كوردستان.''
kdp-
