شیلادزێ.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشانگایەکی کتێبی کردەوە

 شیلادزێ.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشانگایەکی کتێبی کردەوە
بەمەبەستی ھاندان بۆ خوێندنەوە و سوودگەیاندن بە خوێنەران، لە شیلادزێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێشانگایەکی کتێبی بەھەماھەنگی لەگەڵ (بەڕێوبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی دھۆک و کتێبخانەی ڤەنار) لەو شارەدێیەدا کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/٩/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەمەبەستی گرنگیدان بە خوێندنەوە و بواری پەروەردە، بەھەماھەنگی لەگەڵ (بەڕێوبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی دھۆک و کتێبخانەی ڤەنار) پێشانگایەکی کتێبی کردەوە، کە بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

ھەروەھا لە ھەمان رۆژدا خولێکی پەروەردەیی و رۆشنبیری لە شیلادزێ بۆ ئافرەتان کۆتایی پێھات و بڕوانامەی خولەکە پێشکەشی سەرکەوتووان کرا.










باسنيوز
Top