کەرکووک.. دوو داواکراوی مەترسیدار دەستگیر کران
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 14/9/2017، هێزەکانی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی داواکراو و تیرۆریستان دەست پێ کرد.
لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی پۆلیسی ئامادە و پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووکدا، دوو تیرۆریستی داواکراو بەماددەی تیرۆرتیان دەستگیر کرد.
یەکێک لە تیرۆریستە داواکراوەکان ناوی (م، ح، ن)، کە دانیشتووی گوندی مەنسورییەیە و یەکێک بووە لە فەرماندەکانی گرووپی تیرۆریستی نەقشبەندی و لە کاتی ھاتنی تیرۆریستانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سنووری کەرکووک چەک و تەقەمەنی بە تیرۆریستان داوە.
عەمید سەرحەد قادر ناوی تیرۆریستی دووەمی دەستگیر کرد و رایگەیاند، ناوی (ئا، خ، ئا) خەڵکی گوندی جەمالییەی سەر بە حەویجەیە، پێشتر پاسەوانی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی حەویجە بووە، کە ئێستا شوێنی ئەو پەیمانگەیە بووەتە جێی درووستکردنی بۆمبە چێندراوەکانی داعش و لەگەڵ برایەکی چەکداری داعش بوون.
باسنیوز
