هیران.. هەڵۆکانی سەفین ئاهەنگێکی فراوان بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دەدەن

 هیران.. هەڵۆکانی سەفین ئاهەنگێکی فراوان بۆ سەربەخۆیی ئەنجام دەدەن
گرووپی خۆبەخشی هەڵۆکانی سەفین ئاهەنگێکی فراوان لە شارەدێی هیران لە شارۆچکەی شەقڵاوەی پارێزگای هەولێر ساز دەکات.



ئاهەنگەکە بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراقە و تێیدا هاووڵاتییان و رێکخەرانی ئاهەنگەکە رایدەگەیەنن، (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی کوردستان.



ئەو ئاهەنگە، گرووپی هەڵۆکانی سەفین کاتژمێر 4ـی ئێوارەی رۆژی هەینی 15/9/2017 لە سەنتەری بازاڕی هیران ئەنجامی دەدات.



هەروەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا، بڕیارە رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.




باسنیوز
Top