پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا: عەبادی كەسایەتییەكی لاوازی هەیە
هوبابی لەبارەی گەشتی عەبادی بۆ پارێزگای زی قارەوە گوتی سەرۆك وەزیران لەبری ئەوەی بچێتە (ناوچە جێناكۆكەكان) ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، دەچێتە پارێزگاری زی قار و لە دوورەوە پەیام دەنێرێت.
ئەو ژنە پەرلەمانتارە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە داوە كە عەبادی لە زی قار باسی ریفراندۆمی كوردستان دەكات، كەچی ناچێتە ناوچەكانی كێشەیان لەسەرە، ناچێ لەوێ دەسەڵات و هەیبەتی حكومەتی ناوەندی بسەلمێنێ و پێشانی بدات كە حكومەت بە جدی دژی ریفراندۆمە.
هوبابی ئەوەشی گوت كە عەبادی داوا لە ئەمەریكا دەكات بۆ دەستێوەردان لە چارەسەری كێشەی ریفراندۆمی كوردستان، ڕۆڵی حكومەتی خۆی لەبیر كردووە، كە چارەسەری ناوچە جێناكۆكەكان لە ئەركی ئەودایە نەك چاوەڕێكردنی بڕیارەكانی ئەمەریكا.
رۆژی 25ی ئەیلوول ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
ba snews-
