سلێمانی.. زیاتر لە 20 ڕێکخراو بە کەمپینی (بەڵێ) پشتگیری لە ڕیفراندۆم دەکەن
تاڤگە مستەفا، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی شار بە (باس‌نیوز)ی، ڕاگەیاند: "گەلی کورد چەندین ساڵە خەبات و تێکۆشان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەکات، ئێمەش وەک ژمارەیەک ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و کەسایەتی ئەکادیمی، هه‌روه‌ها نووسەران و ڕۆشنبیران بەئەرکی سەرشانی خۆمانى ده‌زانین کەمپینی (بەڵێ) بۆ پشتگیری لە ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ھەرێمی کوردستان ئه‌نجام بدەین".
ڕونیشی کردەوە، تائێستا زیاتر لە ٢٠ ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی ئامادەن بۆ ئەوەی بە دەنگی (بەڵێ) پشتگیریی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان بکەن، گوتیشی: "ژمارەیەک ڕێکخراوی دیکەش بڕیاریانداوە، ئەوانیش پشتگیریی لە ڕیفراندۆم و سەربەخۆی ھەرێمی کوردستان ڕابگه‌یه‌نن".
تاڤگە مستەفا، ئاماژەی بەوەشکرد، كه: "خۆشبەختانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ھیچ وڵاتێک بەفەرمی دژایه‌تیكردنى خۆى بۆ پرۆسه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه، كه هه‌مووان ده‌زانن مافێكى ڕه‌واى گه‌له‌كه‌مانه.
bas news-
