سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
(ئومێد خۆشناو)، سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە سبەی، پێنجشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و بە شێوەیەکی فەرمی دەست بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکرێتەوە.''
ئەم لێدوانەی سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشتنامەیەکدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمان کردووە، ئامادەی کۆبوونوەی سبەی پەرلەمان بن، بۆ ئەوەی ڕێژەی یاسایی تەواو ببێت.
