په‌رله‌مانتارێكى كوردستان: كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان بۆ بابه‌تێكى دیاری كراوه و دانیشتنه‌كه‌ش به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه
فه‌رحان جه‌وهه‌ر، په‌رله‌مانتارى كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاىگه‌یاند: "سبه‌ینێ پێبجشه‌ممه 14 /9 په‌رله‌مانى كوردستان كارا ده‌كرێته‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایی بۆ بابه‌تێكى دیاریكراو ئه‌نجام ده‌دات، كه ئه‌ویش پاڵپشتى كردنه له كۆمیسیۆنى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، بۆ ئه‌وه‌ى ڕیفراندۆم له واده‌ى خۆیدا ئه‌نجام بدات.
ئه په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى، پێیوایه، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شدارى له كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا ناكات، چونكه بزووتنه‌وه‌كه ده‌بوو دواى كۆبوونه‌وه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن، دوا بڕیارى خۆی به پارتى و یه‌كێتى ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام: "ئێستا ده‌ڵێن "جڤاتی نیشتمانیمان كۆبوونه‌وه ده‌كات و دوا بڕیار ده‌ده‌ین"، له‌به‌ر ته‌واوبوونى ماوه‌كه‌ش ڕاموایه به‌شدارى ناكه‌ن".
ڕوونیشى كرده‌وه، كه ڕه‌نگه كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه‌ى سبه‌ینێ به كراوه‌یى به‌جێ بهێڵن، چونكه ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌شدارى نه‌كات، ئه‌بێت سه‌رۆكێك بۆ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن تا كۆبوونه‌وه‌كان به‌ڕێوه ببات، بۆ ئه‌وه‌ش به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مان، وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان، هه‌ڵده‌بژێرێت.
پێشتر ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند، کە رۆژی پێنجشەممە 14/ 9/ 2017 پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ساز بکات.
باس‌نیوز
