عەلی عەونی: لێسەندنەوەی پۆستەکەی د. فوئاد مەعسووم دوا بزمارە لەمانەوەی کورد لەگەڵ بەغدا دەدرێت
عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ ھەولی ئەوە بڵاو کراوەتەوە کە ١٠٠ واژۆ بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە د. فوئاد مەسعووم، سەرۆک کۆماری عێراق کۆکراوەتەوە، ئەمە دوا بزمارە لە مانەوەی کورد درا لەگەڵ عێراقدا، ئەوان ئێستا سیاسەتی زۆرینە و کەمینە پەیڕەو دەکەن، بەدەستیان بێت نان و ئاو ھەواشمان لێ دەبڕن وەک چۆن قوتی خەڵکیان بڕی".
ئەو سەرکردەیەی پارتی، ئەوەشی خستە روو کە ھەولی لادانی فوئاد مەسعووم، بۆ ئێمە جێگای شۆک نییە، چونکە چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد پەنا بۆ ئەوەش ببەن.
باسنیوز
