کەمال کەرکووکی: داعش ھەوڵی دروستکردنی شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی دەدات
کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی ھێزەکانی پێشمەرگە و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان،ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیارییانەی پێمان گەیشتووە، داعش لە حەویجە ھەوڵی بەدەست ھێنانی ئاڵای عێراق و ئاڵای میلیشیای حەشدی شەعبی دەدات، بۆ ئەوەی بەو ئاڵایانەوە ھێرش بکاتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان".
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک، ھۆکاری ئەو کارەی داعشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە داعش دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە ئاژاوە و شەڕ لە نێوان حەشدی شەعبی ھێزی پێشمەرگەدا دروست بکات.
باسنیوز
