سلێمانی.. ھاووڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

 سلێمانی.. ھاووڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ چوارشەممە، گەنجێک بەھۆی تەزوی کارەبا گیانی لەدەست داو تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.

بەڕێوەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا تێدا ھاتووە: "لە شارەدێی بازیان، گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ کە وەستای کارەبا بووە لەکاتی ئیشکردندا لە ماڵێک بەھۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەست داوە".

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: "دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە".












باسنیوز
Top