واژۆی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆکراوەتەوە

 واژۆی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆکراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، واژۆی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆکراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دراوە: ”دۆخی کوردستان بە هەلومەرجێکی چارەنووسسازدا دەڕوات و پێویستە پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆڵی مێژوویی خۆی هەڵبستێت“.

هاوکات ئەوەش ئاشکرا کراوە کە واژۆی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان پێشکەش کراوە، بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە 14/9/2017 کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.









باسنیوز
Top