واژۆی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوەکەی سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆکراوەتەوە
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دراوە: ”دۆخی کوردستان بە هەلومەرجێکی چارەنووسسازدا دەڕوات و پێویستە پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆڵی مێژوویی خۆی هەڵبستێت“.
هاوکات ئەوەش ئاشکرا کراوە کە واژۆی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان پێشکەش کراوە، بۆ ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە 14/9/2017 کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
باسنیوز
