ئەندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان: ئەگەر هەیە جارێکی دیکە ببینەوە ئۆپۆزیسیۆن

 ئەندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان: ئەگەر هەیە جارێکی دیکە ببینەوە ئۆپۆزیسیۆن
ئەندامێکی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەرکاراکردنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان دەدات.

خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ڕایگەیاند، جڤاتی گشتی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەتەوە و هەموو بڕیار و راسپاردەکان دەنێرێردێنە خانەی راپەڕاندن، بۆ دۆزینەوەی ”بڕیارێکی گونجاو“.

خەلیل سەرکانی هەروەها رایگەیاند، یەکێک لە بژارەکانی بزووتنەوەکەی ”بۆ ئەم دۆخەی ئێستا“، بوونەوە بە ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان ئاماژەی بە کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکەی کرد، کە بڕیارە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 13/9/3017ی ساز بکرێت و رایگەیاند، ”بێگومان لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و پرسی ڕیفراندۆم دەدرێت“.

تاوەکو ئێستا جگە لە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی، هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پشتگیریی خۆیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق، نیشان داوە.










باسنیوز
Top