دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری ژمارەیەک خێزانی ئاوارە دەکات
دوێنێ 2017/9/12، تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە چالاکییەکەدا جلوبەرگی بەسەر 491 خێزانی ئاوارەی کەمپی دیبەگە/1 دابەش کرد، کە سەرجەم پێداویستییەکان لەلایەن REDTAG دابین کراون.
هەر دوێنێ لە چالاکییەکی دیکەدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە کەمپی حەسەن شام U2 جلوبەرگی بۆ 800 خێزانی ئاوارە دابین کرد، کە پێداویستییەکان لەلایەن کلێسای رەسولییەی عەنکاوا دابین کرابوون.
کەمپەکانی دیبەگە دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر و تایبەتن بە ئاوارەکانی موسڵ و دەوروبەری کە لەم چەند ساڵەی دواییدا ئاوارە بوون، کەمپی حەسەن شام/U2ش دەکەوێتە سنووری پارێزگای کەرکووک و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی (بارزانی)یەوە بەڕێوەدەبرێت و تایبەتە بە ئاوارەکانی موسڵ و دەوروبەری.
باسنيوز
