روونکردنەوەیەک لە کۆسرەت رەسولەوە: لە عێراق کۆتایی بە بنەمای شەراکەت هاتووە
رۆژی سێشەممە 12-9-2017، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆسرەت رەسول، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، لەگەڵ نەجمەددین کەریم، پارێزگاری کەرکووک، بەمەبەستی هاندان و رازیکردنیان بۆ بەشداریکردن لە گشتپرسی 25 ی ئەیلوول لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکووک کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کۆسرەت رەسول گوتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌ت له حكومه‌تى عێراق له ده‌ستوور ته‌سبیت بووه، مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌تیش ئه‌وه‌یه هه‌موومان شه‌ریك بین، به‌ڵام ئێستا كه‌سمان نه‌ما و هه‌موو كورده‌كانیان ده‌ركرد، ئه‌گه‌ر دیموكراتییه‌ت لاى ئه‌وان ئه‌وه‌یه، ئه‌وا شتێكى دیکەیە".
نووسینگەی کۆسرەت رەسول روونکردنەوەی لەبارەی ئەو قسانە داوە و پەیامەکەی باشتر روونکردووەتەوە: "مه‌به‌ست له‌م قسانه ئه‌وه‌یه كه به‌داخه‌وه مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌ت له حكومه‌تى عێراق نه‌ماوه، لێپرسراوه كورده‌كان له به‌غدا نه‌ماون و به‌شى زۆریان ناردنه‌وه كوردستان و ده‌ریانكردن، ته‌نیا وه‌زیری رۆشنبیری نه‌بێ كه ماوه، ئه‌مه‌ش كۆتایی به‌بنه‌ماى شه‌راكه‌تى راسته‌قینه ده‌هێنێ و پێشێلکردنیی بڕگه و مادده‌كانى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراقه".
دەقی روونكردنه‌وه‌کەی سكرتێری رۆژنامه‌وانى كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى:
دوێنێ سێشه‌ممه 12/9/2017 له كۆبوونه‌وه‌ى به‌ڕێزان مه‌سعود بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كانى كه‌ركووكدا، به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى وته‌یه‌كى كورتى پێشكه‌شكرد و تێیدا ئاماژه‌ى به مافى گه‌لى كوردستان له بڕیاردانى چاره‌نووسی خۆی و مامه‌ڵه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند له‌گه‌ڵ كورد كرد.
له به‌شێكى وته‌كانیدا وتى "مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌ت له حكومه‌تى عێراقی له ده‌ستوور ته‌سبیت بووه، مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌تیش ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان شه‌ریك بین به‌ڵام ئێستا كه‌سمان نه‌ماو هه‌موو كورده‌كانیان ده‌ركرد، ئه‌گه‌ر دیموكراتیه‌ت لاى ئه‌وان ئه‌وه‌یه ئه‌وه شتێكى تره".
مه‌به‌ست له‌م قسانه‌ى به‌ڕێز كۆسره‌ت ره‌سول ئه‌وه‌یه كه به‌داخه‌وه مه‌بده‌ئی شه‌راكه‌ت له حكومه‌تى عێراقی نه‌ماوه‌و لێپرسراوه كورده‌كان له به‌غدا نه‌ماون و به‌شى زۆریان ناردنه‌وه كوردستان و ده‌ریانكردن، ته‌نها وه‌زیری رۆشنبیری نه‌بێ كه ماوه، كه ئه‌مه‌ش كۆتایی به‌بنه‌ماى شه‌راكه‌تى راسته‌قینه ده‌هێنێ و پێشێلی بڕگه‌و مادده‌كانى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراقه.
سكرتێری رۆژنامه‌وانى
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
13/9/2017
رووداو -
