بەرپرسێکی باڵای داعش لە باشووری کەرکووک کوژرا
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بارەگایەکی داعشیان لە ناوەڕاستی حەویجە بۆردومان کردووە.
بەهۆی بۆردومانەکەوە، ئەبو عومەر ئەلعێراقی، بەرپرسی لێکۆڵینەوەی داعش و چوار چەکداری پاسەوانی، کە لە بازگەکە بوون، کوژراون.
بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لای چەکدارانی داعش دروست کردووە و بەشێکیان لە ترسی کوژران، بارەگاکانیان چۆڵ کردووە و هەڵاتوون.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
باسنیوز
