هه‌ڵه‌بجه.. كه‌رنه‌ڤاڵی پشتگیردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ساز ده‌كرێت
له هۆڵی بۆنه‌كانی شاره‌دیی خورماڵی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، گرووپی خۆبه‌خشی هه‌ڵۆكان ، ئاهه‌نگیكی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیریكردن له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
ئارام سادق ، سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی خۆبه‌خشی هه‌ڵۆكان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، ڕاگه‌یاند: "وه‌ك گروپی خۆبه‌خشی هه‌ڵۆكان ، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه (14/9/2017)، له هۆڵی بۆنه‌كانی شاره‌دێی خورماڵی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌رنه‌ڤالێكی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیریكردن له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها گوتی: "له ئیستا ئاماده‌كاریمان بۆ سازكردنی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه كردووه و له كهرنهڤاڵهكهشدا وێڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند گوتارێك ئاهه‌نگیكی گۆرانی و جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیریكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ساز ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه بۆ به‌شداریكردن له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه زۆرێك له چین و توێژه‌كانی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان و هه‌ڵه‌بجه بانگهێشتكراون و هیواشی خواست كه ،زۆرترین كه‌س به‌شداربن.
باس‌نیوز
