ئیسرائیل: پشتیوانی داوای رەوای کورد دەکەین بۆ سەربەخۆیی و دەیان پارێزین.
ناتانیاھۆ، لە وتارێکدا لە پەیمانگایەکی لێکۆڵینەوەی سەر بەزانکۆی تەلئەبیب، دوێنێ سێشەممە، وتی، عێراق و ھەندێ وڵاتانی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەراست بەرەو رووخان دەچن، لە ئەنجامی ململانێی سونەو شێعە.
ھەروەھا جەختیکردەوە، وڵاتەکەی پشتیوانی ھەوڵی رەوای، گەلی کورد دەکات، بۆ دروستکردنی دەوڵەت.
"دەبێت ئێمە پشتیوانی لە داخوازی گەلی کورد بکەین، بۆ سەربەخۆیی، و گەلی کورد گەلێکی خەباتگێڕو تێکۆشەرە، و پابەندبوونی خۆی بەمیانرەوی سیاسی سەلماندووە، و مافی سەربەخۆیی سیاسیان ھەیە"سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وا دەڵێت.
بڕیارە رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە ریفراندۆم، لەھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوەبچێت.
خەندان
