سلێمانی.. تەرمی ھاووڵاتییەک دۆزرایەوە

سلێمانی.. تەرمی ھاووڵاتییەک دۆزرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە، تەرمی ھاووڵاتییەکی دانیشتوی شاری سلێمانی لە بەرزاییەکانی قەیوان ماوەت، دۆزرایەوە .



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی نێردراوە، تێدا ھاتووە: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12/9/2017، تەرمی ھاووڵاتییەکی دانیشتوی شاری سلێمانی لە بەرزاییەکانی قەیوان ماوەت دۆزرایەوە".



پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو: "دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تەرمی ھاووڵاتییەکە کە بەفیشەک کوژراوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە".



ئەوەش خراوەتەڕوو کە ھاووڵاتییەکە ناوی (ڕ، م، ڕ)، لە دایکبووی ساڵی 1969ی دانیشتوی گەڕەکی برایم ئەحمەدە لەشاری سلێمانی و پیشەی شوان بووە .
bas news-
Top