لیوا عەزیز وەیسی: ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له كوردستان بكات چاره‌نووسی له داعش باشتر نابێ
لیوا عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی رایگەیاند حه‌شدی شه‌عبی ناتوانێ هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كه‌ركووك دروست بكات، ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ر دروست بكات چاره‌نووسی له داعش باشتر نابێت.
وه‌یسی ده‌ڵێت "خه‌ڵكی كوردستان ده‌یه‌وێت به رێگه‌یه‌كی دیموكراسی له عێراق جیابێته‌وه".
لیوا عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو)ی توركی، له‌باره‌ی بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی له لایه‌ن گرووپه‌كانی ناوخۆی عێراق به تایبه‌ت له‌سه‌ر كوردستان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25ی ئه‌م مانگه، رایگه‌یاند "كوردستانییان شه‌ڕ ناخوازن، ده‌یانه‌وێت به رێگه‌یه‌كی زۆر شارستانی و دیموكراسی مافی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر كودستان، بێ گومان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستی ده‌بڕێت".
له‌باره‌ی رووداوه‌كانی مه‌نده‌لییه‌وه كه گرووپێكی چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی به زه‌بری چه‌ك دوو به‌رپرسی كوردی‌یان له‌و ناحیه‌ی پارێزگای دیاله له‌سه‌ر كار دوورخسته‌وه و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌كه داگرت، عه‌زیز وه‌یسی گوتی "ئێمه زۆر دڵگرانیین له‌و رووداوانه، ئومێد ده‌خوازین زۆر ته‌شه‌نه نه‌كات، داواكاری ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نانه به‌خۆیاندا بچنه‌وه، ئێمه تا ئێستە له دهوڵهتێكداین هیچ خێرمان لێ نه‌بینیوه، له‌سه‌ر ئێمه سه‌پێنرابوو له‌گه‌ڵ عێراق بین، ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌خوازین به رێگه‌یه‌كی دیموكراسی له‌یه‌كتری جیابینه‌وه و ببینه دوو دراوسێی باش، ئه‌وه مافێكی سروشتی گه‌لی كورد و خه‌ڵكی كوردستانه، ده‌مانه‌وێت له وڵاتی خۆمان چاره‌نووسی خۆمان دیاری بكه‌ین".
عه‌زیز وه‌یسی به‌دووریشی زانی حه‌شدی شه‌عبی بتوانێت گرفت و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كه‌ركووك دروست بكات.
bas news-
